1

بابه‌ت: شعرێکی تاهیر به‌گ

دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە ، جانی جانانم وەرە
لەت لەتە جەرگ و هەنـاوم ، ماهـی تابـانـم وەرە

عیلەتی دەرد و شەفا کەم وا بە لێوی شەککەرت
مـایـەی ژیـن و حـەیـاتـم ، دەرد و دەرمــانـم وەرە

سەد شوکر دوبارە جەژنە ، وەختی عەیش و شادیە
بـۆ بـەڵا گـەردانـی بــاڵات ، قــۆچــی قـوربـانــم وەرە

دلبەرەی قەد عەرعەرەی بێ ڕەحمەکەی بەدبەختەکەم
دڵ ڕفـێـنـەی شـۆخـەکەی بـێ عەهـد و پـەیـمـانـم وەرە

نازەنینەی سوخمـە ئاڵەی دیدە مەستەی کەچ کولاه
گوڵ عوزارەی شۆخ و شەنگەی شاهی خوبانم وەرە

تاهیر بەگی جاف

ببورن نام زانی ناونیشانی شیعره‌که‌ی به‌ناوی چیه‌

.

.

.

24

2

وه‌ڵام: شعرێکی تاهیر به‌گ

ده‌ست خۆش ناوی شیعر گرنگ نیه‌ به‌من شعرێکی زۆر خۆشبوو

گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!

3

وه‌ڵام: شعرێکی تاهیر به‌گ

zor nayabaaa

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .